گەنجێک برا گەورەكەی کوشت

هەواڵ / کوردستان :: 29/01/2019‌ :: 12198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی برایەك، برا گەورەكەی خۆی بە چەقۆ كوشت.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: كوژراوەكە ناوی (ف.ل.ا)ە و تەمەنی ۲۸ ساڵە، بكوژەكەش ناوی (ف. ل. ا)ە و تەمەنی ۲۰ ساڵە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە كە برا بچوكی كوژراوەكەیە دەستگیربكرێت، لەئێستاشدا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە.

نەقیب سەركەوت وتی: "ئەو رووداوە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە روویداوەو تۆمەتبارەكەش دەستگیركراوەو وتویەتی شەڕو دەمەقاڵە لەنێوانیاندا دروستبووەو لە ئەنجامدا بەچەقۆ برا گەورەكەی خۆی كوشتووە".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure