لەشارێکی کوردستانی گەورە تیرۆریستێك دەستگیرکرا

هەواڵ / عێراق :: 29/01/2019‌ :: 448‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هێزە ئەمنییەكانی دیالە كوژرانی گەورە تیرۆریستێكی داعش رادەگەیەنن و دەستگیركردنی یەكێكی دیكەش ئاشكرادەكەن كە یەكێكە لەئەندامە مەترسیدارەكانی داعش
.

عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی میدیایی ئەمنی بەغداوە رایگەیاند: هێزەكانیان لەئۆپراسیۆنێكدا لە قەزای خانەقین توانیویانە لەیەكێك لەكێڵگەكانی قەزاكە تیرۆریستێك بكوژن و یەكێكی دیكەش دەستگیربكەن بەكۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی جواروجۆرەوە.

ئەو تیرۆریستەی دەستگیركراوە، ناوی (ئەبو عەبدوڵا)یە و نامەبەری رێكخراوی داعش بووە كە چەندین پێناس و رەگەزنامە و پاسپۆرتی جیاوازی پێبووە.

بەوتەی یەحیا رەسول، ئەو تیرۆریستانە ئەندام و سەركردەی دیاری داعش بوون و چەندین كاری تیرۆریستییان دژی هاووڵاتیانی ناوچەكە ئەنجامداوە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure