مەسیحییەكان: كورسییەكی پەرلەمانمان زیاترە و پۆستێكی سیادی مافی ئێمەیە

هەواڵ / کوردستان :: 29/01/2019‌ :: 335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پەرلەمانتارێكی پێشووی مەسیحییەكان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: لەبەرئەوەی لەپەرلەمانی كوردستان خاوەنی شەش كورسین و كورسییەكیان لەتوركمانەكان زیاترە، بۆیە داوای جێگرێكی سێ سەرۆكایەتییەكە دەكەن.

وەحید یاقو، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی سریانی كلدانی ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى كانونى دووه‌مى 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: هێشتا وەفدی دانوستانی پارتی سەردانی نەكردوون و پۆستەكانیش دەچێتە قۆناغی گفتوگۆوە، بەڵام لەبەرئەوەی لەپەرلەمانی كوردستان خاوەنی شەش كورسین و توركمانەكان پێنج كورسییان هەیە و مەسیحییەكان كورسییەكیان زیاترە، بۆیە پێدانی پۆستێكی سیادی یەكێك لەجێگرانی سێ سەرۆكایەتییەكە بەمافی خۆیان دەزانن لەگەڵ وەزیرێكیش.

هاوكات، محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەوان پاكێجێكیان ئامادەكردووە و لەگەڵ سەردانی شاندی پارتی گفتوگۆی دەكەن و وتی: "ئێمە كێشەمان نییە پۆستی سیادی بدرێتە مەسیحییەكان، بەڵام ئێمە یەكێك لە جێگرانی سێ سەرۆكایەتییەكە بەمافی خۆمان دەزانین، لەبەرئەوەی تائێستا بەیەك وەزارەت بەشدارین، ئەگەر لەسێ سەرۆكایەتییەكە جێگرمان نەبێت و تەنها بەوەزیرێك بەشداربووین، كەواتە گۆڕانكاری نەكرا".

ئیلخانی روونیكردەوە: هەنگاوی یەكەم داوای جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن، ئەگەر ئەوەش نەبوو داوای جێگری دووەمی سەرۆكی حكومەت دەكەن، بەڵام بۆ ئەوەیان دەبێت یاساكە هەمواربكرێتەوە.

تائێستا پارتی وەكو براوەی یەكەم لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لەگفتوگۆدایە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ئەوەی تائێستاش بەرپرسانی پارتی و یەكێتی باسی دەكەن پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی و جێگرەكەشی بۆ پارتی یەكلایی بۆتەوە.

پ: ک. س

مەسیحییەكان: كورسییەكی پەرلەمانمان زیاترە و پۆستێكی سیادی مافی ئێمەیە
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پەرلەمانتارێكی پێشووی مەسیحییەكان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەرئەوەی لەپەرلەمانی كوردستان خاوەنی شەش كورسین و كورسییەكیان لەتوركمانەكان زیاترە، بۆیە داوای جێگرێكی سێ سەرۆكایەتییەكە دەكەن.
 
وەحید یاقو، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی سریانی كلدانی ئاشووری لەپەرلەمانی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند، هێشتا وەفدی دانوستانی پارتی سەردانی نەكردوون و پۆستەكانیش دەچێتە قۆناغی گفتوگۆوە، بەڵام لەبەرئەوەی لەپەرلەمانی كوردستان خاوەنی شەش كورسین و توركمانەكان پێنج كورسییان هەیە و مەسیحییەكان كورسییەكیان زیاترە، بۆیە پێدانی پۆستێكی سیادی یەكێك لەجێگرانی سێ سەرۆكایەتییەكە بەمافی خۆیان دەزانن لەگەڵ وەزیرێكیش.
 
هاوكات، محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی بەدواڕۆژی راگەیاند، ئەوان پاكێجێكیان ئامادە كردووە و لەگەڵ سەردانی شاندی پارتی گفتوگۆی دەكەن و وتی "ئێمە كێشەمان نییە پۆستی سیادی بدرێتە مەسیحییەكان، بەڵام ئێمە یەكێك لەجێگری سێ سەرۆكایەتییەكە بەمافی خۆمان دەزانین، لەبەرئەوەی تائێستا بەیەك وەزارەت بەشدارین، ئەگەر لەسێ سەرۆكایەتییەكە جێگرمان نەبێت و تەنها بەوەزیرێك بەشداربووین، كەواتە گۆڕانكاری نەكرا".
 
ئیلخانی روونیكردەوە، هەنگاوی یەكەم داوای جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن، ئەگەر ئەوەش نەبوو داوای جێگری دووەمی سەرۆكی حكومەت دەكەن، بەڵام بۆ ئەوەیان دەبێت یاساكە هەموار بكرێتەوە.
 
تائێستا پارتی وەكو براوەی یەكەم لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لەگفتوگۆدایە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ئەوەی تائێستاش بەرپرسانی پارتی و یەكێتی باسی دەكەن پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی و جێگرەكەشی بۆ پارتی یەكلایی بۆتەوە.
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure