سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى لەبارەی پۆستی وه‌زاره‌تى داد پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 29/01/2019‌ :: 1433‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بنیاتنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتن ده‌بێت، له‌باره‌ى وه‌زاره‌تى دادى عێراقيش ده‌ڵێت: "سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ و هیواشمان ماوه‌".


فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى كانونى دووه‌مى 2019 به‌ دواڕۆژى وت: "ئێمه‌ یه‌ك كاندیدمان هه‌یه‌ بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى دادى عێراق ئه‌ویش هه‌ر (خالید شوانى)یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناوێكى دیكه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان ئێمه‌ ده‌نگى پێناده‌ین و ده‌نگیش له‌ دژى كۆده‌كه‌ینه‌وه‌".

وتیشى: "تائێستا سوورین له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ و هیواشمان ماوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌زاره‌تى داد بنیاتده‌نرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ به‌غدا له‌سه‌ر یه‌ك وه‌زاره‌ت رێكنه‌كه‌وین، چۆن له‌ هه‌رێم له‌سه‌ر كابینه‌كى حكومه‌ت رێكده‌كه‌وین".

یه‌كێتى به‌رده‌وام سووربوونى خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى دادى عێراق راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌رچى له‌ماوه‌ى رابردوو ناوى (حاكم ڕزگار) وه‌ك كاندیدێكى كوردى بێلایه‌ن ده‌هات بۆ ئه‌و پۆسته‌، به‌ڵام دواجار عادل عه‌بدولمه‌هدى ناوى دادوه‌رێكى دیكه‌ى به‌ فه‌رمى نارده‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه‌ ئه‌ویش (دادوه‌ر ئه‌ركان قادر) بوو كه‌ رایگه‌یاند وه‌ك كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ كاندیدكراوه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure