لە پارێزگایەکی هەرێم سبەی پشووە

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 21636‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە سنورەکە کردووە پارێزگاری هەڵەبجە سبەی سێشەممەی کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت جگە لە داموو دەزگا خزمەتگوزارییەکان.

فەرحان حەمەخان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا سبەی سێشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت.


ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی وەک شارەوانی و نەخۆشخانەکان و هێزە ئەمنییەکان پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی دیکە دەگرێتەوە.

 

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure