باڵیۆزێك لەسەر كار لادەبرێت

هەواڵ / جیهان :: 28/01/2019‌ :: 213‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بەهۆی بەرگریكردن لە هاووڵاتییەكی چینی كە مانگی رابوردوو كەنەدا دەستگیری كرد، ئەمڕۆ (جاستین ترۆدۆ)ی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا باڵیۆزی وڵاتەكەی لە پەكین لەسەر كار لابرد.


ترۆدۆ لە روونكردنەوەیەكدا وتی شەوی رابوردوو داوام لەو باڵیۆزە كردووە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات و دەستلەكاركێشانەوەكەم قبووڵ كرد.


ئەو باڵیۆزە پێشتر رایگەیاندبوو كە خاتوو (مینگ وان چوو)، بەرپرسیاری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی كە لە كەنەدا دەستگیركراوە رەنگە بەڵگەیەكی بەهێزی پێ‌بێت بۆ ئەوەی رادەستی ویلایەتە یەكگرتووەكان نەكرێت.


دەسەڵاتدارانی كەنەدا مانگی رابوردوو خاتوو (مینگ)یان لە شاری ڤانكۆڤەر دەستگیركرد لەكاتێكدا دەیویست بڕوات بۆ مەكسیك. لەبەرامبەر ئەمەدا حكومەتی چین 2 هاووڵاتی كەنەدی دەستگیر كرد لەبەر هۆكاری ئەمنی.

پ: ک . س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure