وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی گرنگی لەباره‌ى هەڵەبجەوه‌ دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 623‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگه‌یاند: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوه‌ بە کردنەوەی سێ بەڕێوەبەرایەتی گرنگ بۆ هەڵەبجە.


ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە: کارکردن لە پێناوی تەواوکردنی پەیکەری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پارێزگای ھەڵەبجە و جیاکردنەوەیان لە سلێمانی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی ناوخۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە بەکردنەوەی سێ بەڕێوەبەرایەتی گرنگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە و کارتی زانیاری و نشینگەی هەڵەبجە لە پەیکەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم هاتوونەتەکایەوە.

کردنەوەی ئەو سێ بەڕێوەبەرایەتییە سەربەخۆیە لە پارێزگای هەڵەبجە لە کاتێکدایە کە پێشتر هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە سەردانی پارێزگای سلێمانیان دەکرد بۆ ڕاپەڕاندندی کاروبارەکانیان.


پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure