لافاو پردێكی لەناوچەیەکی هەرێم روخاند

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 532‌ جار بینراوە

دوارۆژ، كۆیە 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانوونی دووەمی 2019 بەهۆی زۆریی بڕی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، پردێك  لە بەستی شەلغە-ی ناحیەی سێگردكانی سەر بەقەزای كۆیە ئاو بردویەتی و بەهۆیەوە هاتوچۆی سنورەكە لەگەڵ پارێزگای هەولێر نەماوە.

فاتیح حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردكان بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی مەترسی لەسەر پردەكە و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە شەوی رابردوەوە هاتوچۆمان راگرتووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی زۆریی لافاوی رووبارەكە بەشێك لە پردی بەستی شەلغە ئاو بردویەتی.

وتیشی: "لەساڵی 2017 و 2018 چەندجارێك وەك ئیدارەی ناوچەكە بەهاوكاری كۆمپانیاكان بەشێوەی كاتی نۆژەنمان كردۆتەوە، بەڵام ساڵانە تووشی ئەم گرفتە دەبینەوە بۆ چارەسەری كۆتاییش بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەی كۆیە دیزاین و دەرخستەیان ئامادەكردووە بە بڕی چوار ملیار و 25 میلۆن دۆلار بۆ سەرلەنوێ چاككردنەوەی و ئێمەش چاوەڕوانی دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەتین تا رەزامەندی پڕۆژەكەمان بۆ بگەڕێتەوە".

بەستی شەلغە ناحیەی سكتان بە قوشتەپە و پارێزگای هەولێرەوە دەبەستێتەوە لە ساڵی  2008 دروستكراوە و درێژییەكەشی 450 مەترە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure