واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلى به‌فر و باران راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 15069‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى و بوومەله‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: "پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشمه‌ممه‌ 29ى كانونى دووه‌م ئه‌و شه‌پۆلى باران و به‌فربارینه‌ى هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌ كۆتایی دێت".

 

بژار ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومەله‌رزه‌زانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌و شەپۆلی باران و به‌فربارینه‌ى هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌ لەئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بووه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ زۆرترین رێژەی باران دەبارێت و پێشبینده‌كرێت بەفر لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاكانى هه‌رێم ببارێت".

وتیشى: "له‌ ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكى سوك هه‌یه‌".

له‌باره‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆله‌كه‌، بژار ئه‌كره‌م وتى: "پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشەممه‌ کاریگەرییه‌كانى ئەم شەپۆلە کۆتاییدێت".

 

پ: ئەڤین

 
 
 
 
 
واده‌ى كۆتایهاتنى شه‌پۆلى باران و به‌فربارینى  به‌فرو باران 
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى و بووله‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: دواى نیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشمه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌م ئه‌و شه‌پۆلى باران و به‌فربارینه‌ى هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌ كۆتاییدێت.
بژار ئه‌كره‌م به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بووله‌رزه‌زانى هه‌رێمى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و شەپۆله‌ى باران و به‌فربارینه‌ى هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌ لەئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بووه‌و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ زۆرترین رێژەی باراندەبارێت و پێشبینده‌كرێت بەفر لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاكانى هه‌رێم ببارێت".
وتیشى: "له‌ ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێكى سوك هه‌یه‌".
له‌باره‌ى كۆتایى هاتنى شه‌پۆله‌كه‌، بژار ئه‌كره‌م وتى: "دواى نێوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشەممه‌ کاریگەرییه‌كانى ئەم شەپۆلە کۆتاییدێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure