هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 515‌ جار بینراوە
فۆتۆ: هاتوچۆی سۆران

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی زۆریی بارانبارینه‌وه‌ رێگەی هه‌ولێر -سۆران داخراوه‌، به‌ڵام رێگەیه‌كی كاتیی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان كراوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت: "له‌كاتی زۆر پێویست نه‌بێت، هاووڵاتیان نه‌چنه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان".

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یەنراوێكدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بارینی بارانیكی زۆر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر رێگەی گه‌لی عه‌لی به‌گ كه‌ بۆ سۆران ده‌چێت، له‌كاتی ئێستادا گیراوه‌.

 

له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتیان، فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: شۆفێران بۆ چوونه‌ قه‌زای سۆران و رواندوز و مێرگه‌سۆر و چۆمان، ده‌توانن رێگەی بێخال وه‌كو رێگەی جێگرەوه‌ (بەدیل) به‌كاربێنن.

 

وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ی باریوه‌، پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌كاتی زۆر پێویست نه‌بێت، نه‌چنه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure