فازڵ میرانی: قوباد تاڵەبانی نیوەی هی یەکێتییە و نیوەی هی پارتییە

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 2092‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی له‌هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی کرد و راشیگەیاند: کە قوباد تاڵەبانی نیوەی هی یەکێتییە و نیوەشی هی پارتییە.


وتیشی: "پارتی پێی باشه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ گۆڕان بێت و پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی بۆ كاك قوباد تاڵه‌بانی بێت، چونكه‌ كێشه‌ی یه‌كێتی ئێستا پۆست نیه‌ به‌ڵكو یه‌كێتی كێشه‌ی كاك قوبادی هه‌یه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌ك هاوبه‌شێك یارمه‌تی یه‌كێتی بده‌ین له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا چونكه‌ كاك قوباد نیوه‌ی هی یه‌كێتیه‌،نیوه‌ی هی پارتی-یه‌".

ده‌رباره‌ی به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌حكومه‌ت، میرانی وتی: "گۆڕان پێیوتوین به‌شدار ده‌بین له‌حكومه‌ت و "ڕه‌غبه‌ت"مان هه‌یه‌". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌حكومه‌ت و دوو ئیداره‌ییش ده‌ڵێت: "یه‌كێتی نابێته‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام پارتی هه‌وڵی ته‌واوی رێكکه‌وتن ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دوو ئیدارەیی روونه‌دات، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی ئێمه‌ نه‌ له‌ ئێستادا نه‌ له‌ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ی سلێمانیدا".

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure