ئوسترالیا دەربارەی ناساندنی سەرۆکی نوێی ڤەنزوێلا بڕیاریدا

هەواڵ / جیهان :: 28/01/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 28ی کانونی دووەمی 2019 ماریس بین، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لەڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند کە ئوسترالیا خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا بە سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە دەناسێنێت تا ئەوکاتەی هەڵبژاردن دەکرێت.

باس لەوەشکراوە: ئوسترالیا پشتیوانی خوان گوایدۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی (پەرلەمان)ی ڤەنزوێلا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی کاتیی، ئەوەش بەپێی دەستوری ڤەنزوێلا.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا داواشدەکات: سەرجەم لایەنەکان چارەسەری قەیرانەکە بکەن بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دیموکراتی بگەڕێننەوە و رێز بۆ سەروەری و یاسا و پشتیوانی مافەکانی مرۆڤیش دەستەبەر بکەن.

چوارشەممەی پێشوو گردبونەوە و خۆپیشاندان لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا دژی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستیپێکرد، لە هەمان رۆژدا خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا رایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتیی بووەتە سەرۆکی وڵات.

وڵاتانی ئەمریکا، برازیل، کەنەدا ئەرجەنتین، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستاریکا، گواتیمالا، هندۆراس، پەنەما، پاراگوای، پیرۆ، جۆرجیا، ئەلبانیا و چەند دەوڵەتێکی دیکە بە رەسمی سەرۆکی نوێی ڤەنزوێلایان ناساند بەشێوەیەکی کاتیی.

هەروەها بریتانیا، ئەڵمانیا، فرەنسا و ئیسپانیا رایانگەیاندوە کە ئەگەر لە ماوەی 8 رۆژدا وادەی هەڵبژاردنی نوێ لەو وڵاتە رانەگەیەنرێت، ئەوا دان دەنێن بە سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتەدا.

هەروەها وڵاتانی روسیا، چین و تورکیا و چەند دەوڵەتێکی دیکەش سەرۆکە نوێیەکەیان رەتکردەوە و پشتیوانی مادۆرۆ دەکەن.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure