كارەکانی لیژنەكانی یەكێتی بۆ دانوستان تەواوبوون

هەواڵ / کوردستان :: 28/01/2019‌ :: 389‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئەو لیژنانەی یەكێتی كە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و عێراق و پرسی پارێزگای كەركوك دروستی كردبوون، تەواو بوون و ماوەتەوە بۆ كۆبوونەوەی داهاتوویان لەگەڵ پارتی.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: چەند لیژنەیەكیان بۆ دۆسیەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و حكومەتی عێراق و دۆخی كەركوك دروستكردبوو، راپۆرتی لیژنەكان تەواو بوون و ئامادەكراون بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام سەرچاوەكە ئامادە نەبوو وردەكاری راپۆرتی لیژنەكان ئاشكرا بكات.

سەبارەت بەوەی پێشبینی دەكەن لەو كۆبوونەوەیەدا لەگەڵ پارتی بگەنە ئەنجام، سەرچاوەكەی دواڕۆژ وتی: "ئەوە دەوەستێتە سەر بەشداربووانی وەفدەكەی پارتی، ئەگەر بەرپرسانی بڕیاربەدەست بن رەنگە بگەنە رێككەوتن، ئەگەریش وا نەبن، ئەوا دەمێنێتەوە بۆ كۆبوونەوەی دیكە".

لەلەیەکی دیکەوە سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی بەدواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە رۆژی سێشەممە شاندی یەكێتی و پارتی لەشاری هەولێر كۆببنەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure