نوێترین زانیارى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لاهاى

هەواڵ / جیهان :: 27/01/2019‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی کانونی دووەمی 2019 تەقینەوەیەك لە شاری لاهای هۆڵەندا روویدا و چەند خانوویەك بەهۆیەوە رووخان و نزیكه‌ى 20 کەسیش بێسه‌ر و شوێن بوون.


كه‌ناڵى ( RTL News)ى ناوخۆیی بڵاویكرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شه‌قامى یان ڤان دیر هایدن روویداوه‌وه‌ پێشبینیش ده‌كرێت كه‌ به‌هۆى لێچوونى غازه‌وە روویدابێت.

ده‌سه‌ڵاتدارانى شاره‌كه‌ش رایانگه‌یاندوه‌: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وە سێ باڵەخانە روخاون و مه‌ترسیش له‌سەر دانیشتوانه‌كه‌ى دروست بووه‌.

ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن و ئاگركوژاندنه‌وه‌ و پۆلیس بۆ شوێنى رووداوه‌ چوون، سایتى "District8" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ کە تیمه‌كانى فریاكه‌وتن توانیانه‌ 30 كه‌س رزگار بكه‌ن و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یان بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure