ته‌مه‌نى خانه‌نشینى توێژێک بۆ 68 ساڵی زیادكرا

هەواڵ / عێراق :: 27/01/2019‌ :: 5760‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى.


عه‌زیز سه‌دام ئه‌لمه‌حمه‌داوى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى یاسایی له‌ ده‌زگای كاروبارى شه‌هیدان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیاریكردنى ته‌مه‌نى  خانه‌نشینبوونى سه‌ربازانى به‌پێى یاسای ژماره‌ (2)ى ده‌سته‌ى كاروبارى شه‌هیدان ده‌كرد.

له‌ بڕگه‌ى شه‌ش له‌ ماده‌ى (20)ى یاساى ده‌زگاى كاروبارى شەهیدان هاتووه‌: مافى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه‌ كه‌ كه‌سوكارى شه‌هیدانن تا ته‌مه‌نى شه‌ست و هه‌شت ساڵى درێژه‌ به‌ خزمه‌تى وه‌زیفى بده‌ن، به‌ده‌ر له‌ یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتووى ژماره‌ 9 ى ساڵى 2014 و هه‌ر یاسایه‌كى دیكه‌ .

هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى داواى له‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌ ماوه‌ى خزمه‌تى كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌ فه‌رانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى كه‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌وامده‌كه‌ن درێژبكه‌نه‌وه‌.

ئا:س.م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure