هاوردەکردنی مریشکی زیندوو لەم پارێزگایەی هەرێم قەدەغەکرا

هەواڵ / ئابوری :: 27/01/2019‌ :: 3124‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هۆى زیادبوونى به‌رهه‌مى ناوخۆیی كه‌ تواناى پڕكردنه‌وه‌ى پێداوستى بازاڕی هه‌یه‌، لیژنه‌ى باڵای دیاریكردنى به‌روبومى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی بڕیاریاندا مانگی داهاتوو هاوردەكردنی مریشكی زیندوو بۆ پارێزگای سلێمانی رابگرن.

رزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی دواى كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌یان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بۆ مانگی دووی ئەمساڵ بڕیارمانداوە رێگە بگرین لە هاوردەكردنی مریشكی زیندووی دەرەكی، پێشتر مانگانە 500 تەن مریشك هاوردە دەكرا، بەڵام بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی مریشك كە ئێستا رۆژانە 100 تەن دەبێت، هاوردەكرنیمان بۆ مانگی دوو قەدەغەكردووە".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، باسی لەوەشكرد: بەرهەمی ناوخۆی مریشك زۆر زیادبووە، بۆیە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەن باجی زیاتر بخاتە سەر مریشكی هاوردەكرا، داواشى له‌ هاووڵاتیان و چێشتخانەكان كرد كه‌ بەرهەمی ناوخۆ به‌كاربهێنن.

له‌ ئێستادا بۆ هەر كیلۆیەك مریشكی هاوردە 250 دینار باج وەردەگیرێت، بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆی مریشكیش داواكراوه‌ باجی هەر كیلۆیەك مریشك بكرێتە 1000 دینار.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure