ڤه‌نزوێلا: رێژه‌ى هه‌ڵاوسان بۆ 10 ملیۆن له‌ 100 به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 27/01/2019‌ :: 373‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى سندوقى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینى ده‌كات: تا كۆتایی ساڵى 2019 رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ ڤه‌نزوێلا بۆ 10 ملیۆن له‌ 100 به‌رزببێته‌وه‌.


ئه‌لیخاندرۆ ڤێرنەر، به‌رپرسى كاروبارى خۆرئاواى نیوه‌گۆى زه‌وى له‌ سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند: له‌ ڤه‌نزوێلا تا كۆتایی ساڵى 2018 رێژه‌ى هه‌ڵاوسان بۆ دوو ملیۆن له‌ سه‌د به‌رزبوه‌وه‌ و پێشبینیشیكرد تا كۆتایی ئه‌مساڵ (2019) بگاته‌ 10 ملیۆن له‌ سه‌د (10.000.000%).

هاوكات به‌پێى راپۆرتێكیش كه‌ لیژنه‌ى دارایی  په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا ده‌رباره‌ى دۆخى ئابورى وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌ى كردوه‌ ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو: كه‌ رێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ ڤه‌نزوێلا تا كۆتایی ساڵى 2018 به‌ڕێژه‌ى 1.7 ملیۆن له‌ 100 به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ى سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: ڤه‌نزوێلا رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى بوه‌ته‌وه‌، به‌هاى دراوى ئه‌و وڵاته‌ (بۆلیڤار) دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و نزیكه‌ى 70%ی دانیشتونه‌كه‌ى له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین، له‌كاتێكدا خاوه‌نى گه‌وره‌ یه‌ده‌گى نه‌وتى جیهانییە كه‌ به‌ 297 ملیار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

 

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure