لافاو له‌ناوچەیەکی هەرێم دروستبوو

هەواڵ / کوردستانی :: 27/01/2019‌ :: 10733‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
ئەمشەو یەکشەممە 27ی کانونی دووەمی 2019، له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی قه‌زای سۆران به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و لێزمه‌وە لافاو دروستبوو.


راستی عه‌لی، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی هه‌ندرێنی قه‌زای سۆران به‌دواڕۆژی وت: "ئەمشەو له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ندرێن و راپه‌ڕین و به‌شێكی گه‌ڕه‌كی هه‌رێم به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕەوە لافاو دروستبووه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت، زۆرینه‌ی ماڵ و دوكانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ژێرئاو ده‌كه‌ون". 

ئه‌و هاووڵاتیه‌ داواشی له‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كرد: كه‌ به‌هانای ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه‌ بچن و ئاو له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ رابماڵن و چاره‌سه‌رێكی دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.

هاوكات رائید به‌یار باڵه‌كیی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی راگەیاند: سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هه‌ر جێگه‌یه‌ك لافاوی تێدا دروستببێت تیمه‌كانیان ده‌گه‌نه‌ شوێنەکە.

 

پێشتر کرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران هۆشداری دابوو: لەوەی بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure