دواین نرخی دراوەكان بەكاتی داخستنی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 27/01/2019‌ :: 1710‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و به‌های تمه‌نیش  هاته‌خواره‌وه‌ و لیره‌ش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 119.850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 119.775 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.775 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.850 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.160.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.158.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.185.500 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌.
-   دوێنێ‌ شـــــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure