واده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتی و پارتی دیاریكرا

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2019‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
 بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 29ی كانوونی دووه‌م وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان كۆببنه‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵیش دراوه‌ به‌ به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڵام كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌.


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى كانونى دووه‌مى 2019 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و تاوتوێكردنی پشكی حزبه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان، سه‌عدی پیره‌، وتی: "بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ دراوه‌، به‌ڵام هێشتا كات دیارینه‌كراوه‌".

 ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی و گۆڕان و پارتی له‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كۆبوونه‌وه‌.

نزیكه‌ی 120 رۆژه‌، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتنى كۆتایی سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین قۆناغى دانوستانیان ئه‌نجامداوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure