نەسرِوڵا: بڕی پێویست موشەکمان هەیە بۆ جەنگی داهاتوو لەگەڵ ئیسڕائیل

هەواڵ / جیهان :: 27/01/2019‌ :: 158‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پاش دوو مانگ لە دیارنەمان، حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری (حزبوللە) بێدەنگی شکاند و ئاشکرایکرد ئەگەر ئیسڕائیل بۆمبارانی لوبنان یان هێزەکانی لە سوریا بکات کاردانەوەی توندیان دەبێت و حزبەکەی موشەکی پێشکەوتووی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر جۆرە دەستدرێژیيەک.

حەسن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی رێکخراوی (حزب للە)ی لوبنانی ئاشکرایکرد: پڕۆسەی (درع شەمال)ی ئیسڕائیل بۆ روخاندنی تونێلە شاراوەکانی (حزب اللە) سەرکەوتوو نەبووە و ئەو تۆنێلانەی دۆزیویانەتەوە تەمەنی 13 بۆ 14 ساڵە و تازە دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیلی پێیدەزانێت.

وتیشی: "ئەگەر ئیسڕائیل هەر دەستدرێژیيەک بکات پەشیمان دەبێتەوە و پلانمان ئەوەیە بچینە شاخی جەلیل و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی جەنگەکە بگۆڕین".

دەربارەی دۆخى سوریاش وتی: "باری ئێستای سوریا بە بەراورد بە ساڵی 2011 زۆر باشترە، بەڵام ناتوانین ئەنجامێکی باشمان دەستکەوێت بەهۆی کێشەی کورد و تورک و ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات"، نەسروڵا دڵنیاییکردەوە کە هێزە کوردیەکان لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و خەلیج پارەيان بۆ دابیندەکات.

نەسڕوڵا لەو باوەڕەدایە کە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لەتوانایاندایە جەنگەکەی باکوری سوریا یەکلایی بکەنەوە، بەپێی وتەکانی ئەو ئامادەکاری بۆ رزگارکردنی ئیدلب کراوە، بەڵام تورکیا لەبەر چەند هۆکارێکی مرۆڤانە رێگربووە، هەرچەندە چەندین هەڵبژاردەیان لەبەردەستدایە بۆ رزگارکردنی ئیدلب، بەڵام چارەسەری سیاسی لە هەمووی گرنگترە.


وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure