وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مه‌ترسییه‌ك ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2019‌ :: 1564‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار 
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەو تێکەڵە دەرمانەی لەناو بتڵی ئاودا دەگیرێتەوە و دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت و کۆکە، مه‌ترسیداره‌ و نابێت هاووڵاتیان به‌كاريبهێنن.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى كانوونى دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بڵاویکردۆتەوە: "دوای بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو تێکەڵە دەرمانەی کە لە هەندێک شوێنی نایاسایی فرۆشتنی دەرمان دروستدەکرا، بۆمان دەرکەوتووە مه‌ترسیداره‌".

كۆنتڕۆڵى ده‌رمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: "بۆ دواى به‌دواداچوون دەرکەوتووه‌ ئەو تێکەڵە دەرمانە پێکدێت لە دەرمانەکانی (فەواری ڤیتامین سی، فەواری مەڵتی ڤیتامین، حەبی بێتامیتازۆن، حەبی دیکستڕۆمیزۆرفان، فەواری پاڕاسیتامۆڵ، حەبی لۆڕاتیدین) لەناو بتاڵی ئاودا دەگیرێتەوە و دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت و کۆکە".

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هاوڵاتیانیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌: "ئەنجامدانی کارێکی لەم جۆرە مەترسیدارە، چونکە هیچ بنەمایەکی زانستی و یاسایی نییە و دەرئەنجامەکەی خراپ دەبێت، بۆیە بەهەموو شێوەیەک خۆتان لە وەرگرتنی ئەو جۆرە گیراوانە بەدووربگرن".

هاوكات له‌م هه‌فته‌یه‌دا، لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، چه‌ندین شوێنى فرۆشتنى ده‌رمانى نایاسایى و ده‌رمانخانه‌یان له‌سه‌نته‌رى هه‌ولێردا، داخستووه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كانیش ده‌ستگیركراون.

 

پ: ئەڤین

hawler office

12:17 (0 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مه‌ترسییه‌ك ئاشكراده‌كات
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار 
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت:ەو تێکەڵە دەرمانە لەناو بتاڵی ئاو دا دەگیرێتەوە و دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت و کۆکە، مه‌ترسیداره‌و نابێت هاوڵاتیان به‌كارى بێنن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى كانوونى دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا، رایگه‌یاندووه‌:  دوای بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو تێکەڵە دەرمانەی کە لە هەندێک شوێنی نایاسایی فرۆشتنی دەرمان دروستدەکرا، مه‌ترسیداه‌.
كۆنتڕۆڵى ده‌رمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: بۆ دواى به‌دواداچوون دەرکەوتووه‌ ئەو تێکەڵە دەرمانە پێکدێت لە دەرمانەکانی (فەواری ڤیتامین سی، فەواری مەڵتی ڤیتامین، حەبی بێتامیتازۆن، حەبی دیکستڕۆمیزۆرفان، فەواری پاڕاسیتامۆڵ، حەبی لۆڕاتیدین) لەناو بتاڵی ئاودا دەگیرێتەوە و دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت و کۆکە.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هاوڵاتیانیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌: كه‌ ئەنجامدانی کارێکی لەم جۆرە مەترسیدارە، چونکە هیچ بنەمایەکی زانستی و یاسایی نییەو دەرئەنجامەکەی خراپ دەبێت بۆیە بە هەموو شێوەیەک خۆتان لە وەرگرتنی ئەو جۆرە گیراوانە بەدوور بگرن.
هاوكات له‌و هه‌فته‌یه‌، لێژنه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، چه‌ندین شوێنى فرۆشتنى ده‌رمانى نایاسایى و ده‌رمانخانه‌یان له‌سه‌نته‌رى هه‌ولێردا، داخستووه‌و كۆمه‌ڵێك له‌ خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كانیش ده‌ستگیركراون.
 
 
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure