ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا ناكۆكن‌

هەواڵ / جیهان :: 27/01/2019‌ :: 149‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، له‌سه‌ر قه‌یرانی ڤه‌نزوێلا لایه‌نێك بگرن و داواشیكرد پشتیوانی سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلی خوان گوایدۆ بكه‌ن.

مایك پۆمپیۆ داواشكرد، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بدرێت به‌ نزیكترین كات، به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریكای به‌ پشتیوانیكردنی كوده‌تا له‌ ڤه‌نزوێلا ناوبرد.

پۆمپیۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ 15 وڵات ئه‌ندامن تیایدا و له‌سه‌ر داوای واشنتن كۆبوونه‌وه‌، ئه‌و قسانه‌ی كردووە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئەمریكا و چه‌ند وڵاتێكی تر دانیان به‌وه‌دانا له‌مه‌ودوا خوان گوایدۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا حسابی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلای بۆ ده‌كرێت و پێویسته‌ نیكۆڵاس مادورۆ ده‌ست له‌ سه‌رۆكایه‌تی وڵات بكێشێته‌وه‌.

پۆمپیۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند: نابێت ئه‌و پرسه‌ زیاتر دوابكه‌وێت و پێویسته‌ وڵاتان به‌زوترینكات لایه‌نگرییان بۆ ئه‌و پرسه‌ هه‌ڵبژێرن، یان ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هێزی ئازاد ده‌بن یانیش پشتیوانی مادورۆ ده‌بن و ئه‌و پشێوییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

راشیگه‌یاند: داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین پشتیوانی ده‌ستاوده‌ستكردنی دیموكراتی له‌ ڤه‌نزوێلا و دانانی گوایدۆ به‌ سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن".
لای خۆیەوە نوێنەری روسیا لەئەنجومەنەكە هەوڵەكانی ئەمریكای بە پشتیوانیكردن لەكودەتا وەسفكرد و لەگەڵ واشنتن ناكۆكە.

وه‌رگێڕانی: هونه‌ر كه‌مال    

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure