پارەی توێژێك دابەشدەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2019‌ :: 13896‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
سبەی دووشەممە 28 كانونی دووەمی 2019 پارەی مامۆستایانی هۆڵی چاودێری ئەزمونەكانی خولی یەكەم و دووەمی ساڵی ڕابردوو دابەشدەكرێت. 

بارزان عەبدوڵا بەرپرسی بەشی ئەزمونەكان لە پەروەردەی سۆران بەدواڕۆژی وت: "سبەی دووشەممە دەستدەكەین بە دابەشكردنی پارەی بەڕێوەبەر، یاریدەدەرو مامۆستایانی چاودێری ئەزمونی هۆڵەكان و پارەكەش هی خولی یەكەم و دووەمە و پارەی هەردوو خولەكەش بەسەریەكەوە دابەشدەكرێت". 

وتیشی: "بۆ هەر ڕۆژێك بەڕێوەبەری هۆڵ بڕی 24 هەزار دینار، یاریدەدەر 14هەزار و مامۆستای چاودێر 12هەزار و بەردەست بڕی 8 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت". 

بەپرسی بەشی ئەزمونەكانی پەروەردەی سۆران ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە بەڕێوەبەری هۆڵی ئەزمونەكان خۆیان بێن بۆ وەرگرتنی پارەكە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure