كه‌شناسی: زیاتر له‌ 50 ملیمه‌تر باران ده‌بارێت

هەواڵ / کوردستان :: 27/01/2019‌ :: 10194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومەله‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ 50 ملیمه‌تر بارانده‌بارێت.


له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆلی باران و به‌فره‌ی رووده‌كاته‌ هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومەله‌رزەزانی هه‌رێم له‌ راگه‌یەنراوێكدا هۆشداری به‌ هاووڵاتیان ده‌دات.

له‌ راگه‌یەنراوه‌كه‌دا، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت و بارانی به‌لێزمه‌ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر زۆرتر ده‌بێت و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌‌ زیاتر له‌ 50 ملیمه‌تر باران ده‌بارێت و دواتر شه‌پۆله‌كه‌ رووده‌كاته‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان".

هۆشداری كه‌شناسی هه‌رێم:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure