فلیپین.. دوو تەقینەوە 60 كەس دەكاتە قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 27/01/2019‌ :: 126‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سوپای فلیپین رایدەگەیەنێت: لەبۆنەیەكی ئایینی كەنیسەیەكدا لەباشووری وڵات، لەڕێگەی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە نزیكەی 17 كەس كوژراون و 43ی دیكەش برینداربوون.

چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەو ناوچەیە راپرسییەكیان ئەنجامدا كە زۆرینەیان موسڵمانن، بۆ ئەوەی مافی زیاتریان پێبدرێت لەو حوكمە خۆجێیەی پێشتر پێیاندراوە.

ئیدگار ئەریڤالۆ وتەبێژی سوپا بەكەناڵی "دی زێد ئێم ئێم"ی وتووە: "كوژرانی 5 سەرباز و 12 مەدەنی و برینداربوونی 43ی دیكە تەئكیدبووەتەوە".

تەقینەوەكان لە كەنیسەی جۆلۆ لەهەرێمی سۆلۆ روویداوە كە شوێنی هێزی گروپی ئەبو سەیافە و لەگەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبێل تەقینەوەكە روویداوە.

گروپی ئەبو سەیاف كە گروپێكی توندڕەون و كاسۆلیكن، تائێستا بوونەتەهۆی كوژرانی 150 هەزار كەس لەحەفتاكانی سەدەی رابردووەوە كە شوێنیان ئەرخەبیلی خاوەن زۆرینە كاسۆلیكین.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure