سلێمانی: ئەندازیارێك به‌ رووداوێك گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 26/01/2019‌ :: 2683‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو لەكاتی كاركردندا، ئەندازیارێك گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادیی گواستراوەتەوە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمشەو 26-1-2019، ئەندازیارێك كە تەمەنی 25 ساڵە و لەپڕۆژەیەك لەپشت مزگەوتی دوو دەرگا لەناوچەی ئەسحابەسپی سلێمانی كاریكردووە، لەئەنجامی بردنە سەرەوەی كۆنكرێت ئامێرێك كەوتووه‌تە خوارەوە و بەر ئەو ئەندازیارە كەوتووە.

ناوبراو روونیكردەوە: بەوهۆیەوە ئەندازیارەكە تا گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادیی گواستراوەتەوە، لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستیپێكردووە. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure