به‌هۆى پێشبینیكردنێكى هه‌ڵه‌ كۆمپانیایه‌ک 700 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 26/01/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە
لۆگۆی کۆمپانیای سینوبیك

دواڕۆژ
كۆمپانیاى "سینوبیك"ى چین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌كانى نه‌وت له‌ چین ساڵى رابردوو به‌هۆى ناسه‌قامگیریی بازاڕه‌كان 700 ملیۆن دۆلار زیانى پێگەیشتووە.


میدیاكانى چین بڵاویانكردوه‌ كه‌ كۆمپانیاى "سینوبیك" كۆمپانیاى یه‌كه‌ى (یونیبك)ى به‌ به‌رپرسیار داناوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رمایه‌گوزارییه‌كى هه‌ڵه‌ى كردوه‌.

رونیشیكردوه‌: ئه‌و یه‌كه‌یەى داخستووه‌ كاتێك له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى 2018 نرخه‌كانى كتوپڕ دابه‌زین.

به‌و زیانه‌ش سه‌رمایه‌ى "سینوبیك" به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى كه‌ له‌ بیست و پێنج ساڵى رابردوودا سه‌رمایه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكرد و بوو به‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بازرگانانى نه‌وت كه‌ رۆژانه‌ 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێوێت.
و: س.م

پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure