دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 26/01/2019‌ :: 4696‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26 ی كانوونى دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى  و به‌هاى تمه‌نیش  هاته‌خواره‌وه‌ و لیره‌ش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار   به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى 100 دۆلار به‌ 119.775 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 119.900 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 119.775 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.900 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.145.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.150.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.183.500 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌.
-  رۆژی پێنجشـــــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 526 لیره‌ بوو.

ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure