به‌شێك له‌ئاواره‌كانی خانه‌قین گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان

هەواڵ / عێراق :: 25/01/2019‌ :: 149‌ جار بینراوە
خانه‌قین

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌قه‌زای خانه‌قین 200 خێزانی ئاواره‌ له‌ كه‌مپه‌كانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان بۆ ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه له‌ ئاواره‌ییدا ده‌ژین.


ئه‌حمه‌د سامر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :"1200 هاووڵاتیی له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی خانه‌قینه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان له‌ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین".

وتیشی :"ئه‌و هاووڵاتییانه‌ نزیكه‌ی 200 خێزانن و ماوه‌ی چوار ساڵه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ی خانه‌قین بوون و ئێستا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایانناوه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ ناحیه‌كه"‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو :"بارودۆخ له‌ ناحیه‌ی سه‌عدییه‌ زۆر ئارامه‌ و هیچ كێشه‌ و گرفتێك له‌و ڕووه‌وه‌ نییه،‌ بۆیه‌ ئاواره‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure