باڵیۆزخانە و کونسڵگەرییەكانی فەنزویلا لە ئەمریکا داخران

هەواڵ / جیهان :: 25/01/2019‌ :: 229‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی فەنزویلا (نیکۆلاس مادورۆ) ئاشکرایکرد، دوای بچڕانی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، باڵیۆزخانە و کونسڵگەری وڵاتەکەی لە تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادەخات.


لەوبارەیەوە ناوبراو لە پێش داداگای باڵای وڵاتەكەی وتی: "بەهۆی دانپیانانی ئەمریکا بە کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی فەنزویلا (خوان غوایدۆ) ئاگاداری سەرجەم کارمەندان و ستافە دیبلۆماسییەکانم کردۆتەوە کە باڵیۆزخانە و کونسڵگەرییەکانمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چۆڵبکەن و دایبخەن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئۆپۆزسیۆنی فەنزویلا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان دژی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، سەرۆکی پەرلەمان خۆی وەکو سەرۆکی کاربەڕێکەری وڵات ناساند.

خوان گوایدۆ، یەکێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی فەنزویلا کە هاوکات سەرۆکی پەرلەمانیشە لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستی راستی بەرزکردەوە و خۆی وەکو سەرۆکی کاتی وڵات ناساند، خۆپیشاندەرانیش پشتیوانی خۆیان بۆ ناوبراو دووپاتکردەوە.

چەند ساتێک دوای ئەو هەنگاوەی خوان گوایدۆ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی وەکو سەرۆک دانی پێدانا.

کۆشکی سپیش لە راگەیەندراوێکدا هانی وڵاتانی دیکەی ئەمریکای باشوری داوە چاو لە فەنزویلا بکەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure