جه‌نگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان قه‌رزه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكا زیاتر ده‌کەن

هەواڵ / جیهان :: 25/01/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى "ناشیۆناڵ ئینترست" پێیوایه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ جه‌نگه‌ ده‌ره‌كییه‌كانیدا، جگه‌ له‌ قه‌رزێكى زۆر و چه‌ند ئامانجێكى بچووكى ستراتیژى هیچى دیكه‌ى ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌.


جاكوب هیلبرون، له‌ وتارێكى درێژدا كه‌ له‌ گۆڤارى  "ناشیۆناڵ ئینترست"  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت :"زه‌حمه‌ته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بتوانێت هاوسه‌نگى نێوان پابه‌نده‌ دارییه‌كانى سه‌رشانى و بودجه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ پایه‌ندبوون و هێز ناسراوه‌ رابگرێت، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌ گفتوگۆى گه‌رمى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت".

وتاره‌كه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى كتێبێكدا به‌ ناونیشانى "سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا .. قه‌ڵغانى كۆمارى" له‌ نوسینى گه‌وره‌ بیرمه‌ندى ئه‌مریكى وڵتر لیبمان وه‌رگیراوه‌ و ده‌ڵێت "كه‌س نابێت بڵێت سیاسه‌تى داراییم هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر لیستى خه‌رجى و داهاته‌كانى دیار نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ بوارى په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كاندا به‌ندێكمان داناوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگانه‌ ده‌یكه‌ین له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ ئاشتى خوازییه‌كانمان، وه‌ك ئاشتى، پابەندنەبوونه‌ دارییه‌كان، دۆسته‌کانمان و دوژمنه‌كانى ئاینده‌مان".

هیلبرون، ده‌ره‌باره‌ ئاستى قه‌رزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت :"له‌ دواى كۆتاییهاتنى سه‌رۆكایه‌تى بیل كلنتۆن كه‌ بودجه‌ زیاده‌ى هه‌بوو، له‌سه‌رده‌مى جۆرج بوشى باوكدا قه‌رزه‌كان له‌ 10.6 تریلیۆنه‌وه‌ بۆ 19.9 تریلۆن دۆلار له‌سه‌ر سه‌رده‌مى ئۆباما بازیدا".

ئه‌گه‌رچى تره‌مپ له‌ 2017 دا وتى :"له‌ ماوه‌ى هه‌شت ساڵدا كۆتایی به‌ قه‌رزه‌كان ده‌هێنم، به‌ڵام دواى ده‌ستبه‌كاربوونى بێ ده‌نگى لێكرد و قەرزەکان زیادبوون  بۆ 21 تریلیۆن دۆلار".

ئه‌گه‌ر خه‌رجیه‌ ناچارییه‌كان و شایسته‌ نه‌دراوه‌كانى كه‌مكرنه‌وه‌ى باجه‌كان، به‌شێكى گه‌وره‌ى قه‌رزه‌كانى ئه‌مریكا بێت، ئه‌وا جه‌نگه‌ ده‌ره‌كیه‌كانى ئه‌مریكا خه‌رجییه‌كانى به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ و كورتهێنانى بودجه‌ش زیاتر له‌ ئاستى ئاسایی زیادكردوه‌. 

له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ساره‌ كریبس، مامۆستاى ئیداره‌ى حوكم له‌ زانكۆى "كونیل" له‌ كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ به‌ ناونیشانى "سه‌پاندنى باج له‌سه‌ر جه‌نگ" ده‌ڵێت :"له‌ ساڵى 1945 گۆڕانكارى جه‌وهه‌رى رویداوه‌، كاتێك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا شكستیهێنا له‌ سه‌پاندنى باج له‌سه‌ر جه‌نگ، بۆیه‌ به‌ناچارى له‌وساوه‌ بۆ جه‌نگه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى له‌ ڤێتنام یان عێراق یان ئه‌فغانستان، قه‌رزى كردووه‌".

به‌وته‌ى هیلبرون پاساوه‌كه‌ى كریبس راسته‌، به‌وپێیه‌ ده‌ستبردن بۆ پاره‌ى قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان، بوار به‌سیاسیه‌كان ده‌دات كه‌ رووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ دژى جه‌نگه‌ سنورداره‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه‌، پێویستیان به‌وه‌ش نابێت كه‌ داوا له‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ یارمه‌تى دارایی بۆ جه‌نگه‌كان بده‌ن.

به‌پێى وتاره‌كه‌ى ناشیۆناڵ ئینترست به‌رپرسانى به‌به‌كارهێنانى حه‌زى ململانێ كردن، به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ژیانى دیموكراسیان له‌ ئه‌مریكا بچوك كردوه‌ته‌وه‌ له‌رێگه‌ى دورخستنه‌وه‌ى فشار و كۆتبه‌ندى خه‌ڵكه‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ هاوشانى جه‌نگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
ئا: س.م 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure