بلێر داواى راپرسییه‌كی تر ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 24/01/2019‌ :: 346‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری بریتانیا داوا ده‌كات راپرسییه‌كی تر بكرێت بۆ كۆتاییهێنان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا کە بە (برێكست) ناسراوە.


تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری بریتانیا كه‌ دژی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی (داڤۆس) وتی: "پێموایه‌ ئه‌گه‌ر راپرسییه‌كی تر ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌و كۆتایی دێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگ بدرێت بۆ ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه‌سانی وه‌كوو من هه‌یه‌ قبوڵی ده‌كات و رازی ده‌بێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری بریتانیا وتیشی: "پێموایه‌ ئه‌گه‌ر له‌م دۆخه‌ جه‌نجاڵه‌و له‌م بارودۆخه‌دا، جارێكی تر به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌ل، بریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، دابه‌شبوون له‌ وڵاته‌كه‌دا رووده‌دات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure