دواڕۆژ
دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى بازاڕكردنى ئه‌لیكترۆنى (على بابا) ئامۆژگارى گه‌نجانى كرد به‌وه‌ى یه‌كه‌م كار زۆر گرنگه، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نیه كه ئه‌و كاره‌یه كه خه‌ونه‌كانت پێوهدهدى، به‌ڵكو گرنگه به‌وپێیه‌ى یارمه‌تیت ده‌دات له كه‌سانى دیكه‌وه فێربیت.
جاك ما، ملیاردێر و دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى بازاڕكردنى ئه‌لیكترۆنى (على بابا)ى چینى له وتارێكدا له كۆڕبه‌ندى ئابوورى داڤۆس كه رۆژی پێنجشه‌ممه 23ى كانوونى دووه‌م ده‌ستیپێكرد وتى: "مه‌رج نییه كۆمپانیاكه‌ت ناوێكى گه‌وره بێت، به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه به‌رێوه‌به‌رێكى باشى هه‌بێت، فێرى كارى مرۆڤانه‌ت بكات، هه‌روه‌ها فێرت بكات به باشى و به‌دروستى كاره‌كانت بكه‌یت و له‌وێ بمێنیته‌وه".
ما وتیشى "به‌ڵێن به‌خۆت بده كه تا سێ ساڵ بمێنیته‌وه، پاشان به‌ره‌و خاڵى به‌هێزتر و شوێنى دیكه جووڵه بكه، ئه‌گه‌ر كاتى زیاتریشى بوێت".
جاك ما، باسى له ئه‌زموونى تایبه‌تى خۆى وه‌ك مامۆستایه‌ك كرد وتى: كارى مامۆستایه‌تى زۆر گرنگه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئاشنابوون به‌كه‌سانى شاره‌زا و لێهاتوو و زیره‌كه‌كان، بوونى ئه‌و خه‌سڵه‌ته یارمه‌تى ده‌ربوو بۆ بنیاتنانى تیمێكى به‌هێز بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى عه‌لى بابا، چونكه تۆ وه‌ك مامۆستایه‌ك هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌یت كه خوێندكاره‌كانت له خۆت باشتر بن.
ئه‌و ملیاردێره چینیه دنیابینى خۆى شیكرده‌وه وتى: "كاتێك كه‌سێك دادەمهزرێنم هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌م كه له خۆم زیره‌كترن، ئه‌وانه‌ى دواى چوار بۆ پێنج ساڵ ده‌بن به به‌ڕێوه‌به‌رى خۆم، هه‌روه‌ها من هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه‌م خۆش ده‌وێت كه كه‌سانى گه‌شبینن و هیچ كاتێك چۆك داناده‌ن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن".
ئا: س.م