ساڵى 2020 سه‌رژمێرى ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/01/2019‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.


كوردستانى نوێ: 
- گه‌شته‌كانى نێوان فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
 * هه‌فتانه‌ حه‌وت گه‌شتى ئاسمانیى له‌نێوان سلێمانى و ئیستانبوڵ-دا ئه‌نجام ده‌درێت
 * وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى توركیا: شه‌وى هه‌ینى له‌سه‌ر شه‌ممه‌، گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاسایى ده‌بنه‌وه‌
 * به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى بۆ كوردستانى نوێ: ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا
- مامه‌ڕیشه‌، فه‌رمانده‌ جه‌ربه‌زه‌كه‌ى شۆڕشى نوێ
- سعودیه‌ ده‌مى پۆپۆلیسته‌كانى ئه‌وروپا چه‌ور ده‌كات
- ئامانجه‌ جیاجیاكانى ئیسرائیل و سوریا له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ یه‌كترى 
- چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ى زیاترى ئابوورى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن
 * به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى مه‌رزه‌كانى كێلێ و سه‌یران به‌ن
- عیراق ژماره‌ى پێوانه‌یى له‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت تۆماركرد
- ساڵى 2020 له‌ عیراق سه‌رژمێرى ده‌كرێت
- بریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با: خواستى به‌كارهێنانى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتۆته‌ شه‌ش هه‌زار مێگاوات
- پاڵێوگه‌ى بێجى ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار
- پڕۆژه‌یاساى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق .. ده‌ڵێن له‌ قۆناغى ته‌واوبووندایه‌
- واشنتۆن په‌رده‌ له‌سه‌ر 30 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى لاده‌دات
 * په‌یوه‌ندى به‌ جه‌نگى عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌
- 15 ساڵ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى كرد
 *ململانێكانى نێو حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى توندتر ده‌بن
- كتێبه‌كانى عه‌ونى شاعیر بڵاوكرایه‌وه‌
- ساڵۆنى كوردستانى نوێ .. كۆڕى رۆڵى سینه‌ماكارى جوانه‌مه‌رگ "ره‌حیم زه‌بیحى له‌ سینه‌ماى كوردیدا" به‌ڕێوه‌چوو

خه‌بات:
- نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئه‌مریكا: په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و واشنتۆن به‌هێزتر ده‌بێت
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: گه‌شبینین له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان
- یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌
- هێزێكى ئه‌مریكى له‌ سنوورى شاره‌دێیه‌كى سه‌ر به‌ كفرى جێگیركران
- به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا: به‌شێك له‌ هێرشانه‌ى شه‌وانه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر گونده‌كان چه‌كدارانى داعش نین
- كه‌ركوك .. به‌هۆى كرده‌یه‌كى خۆكوژى چوار پۆلیسى فیدراڵى كوژران و برینداربوون
- ناتانیاهو: ئیسرائیل به‌ نهێنى هاوپه‌یمانێتیى له‌گه‌ڵ جیهانى عه‌ره‌بییدا هه‌یه‌
- شه‌هید هوجام سوورچى .. سیمبوڵى سته‌مدیده‌یى كوردستان
- له‌ به‌رنامه‌دایه‌ پێنج هه‌زار كامێراى چاودێرى بۆ هه‌ولێر دابنرێت
 * پڕۆژه‌كه‌ نزیكه‌ى 60 ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت
- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم: له‌ كوردستان رێژه‌ى بازرگانى له‌ 20% زیادى كردووه‌

هه‌ولێر:
- هه‌وڵى ته‌عریبكردنى زوممار ده‌درێت
 *هێزه‌كانى عێراق رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى زممار ناده‌ن
- هاووڵاتیان خۆشحاڵن به‌ كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و په‌له‌كردنیان له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت
- هه‌ولێر و ورمێ پێوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانیان په‌ره‌ پێده‌ده‌ن
 * هه‌نارده‌ى ئێران له‌ رێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه‌ دوو هێنده‌ زیادى كردووه‌
- شاندێك له‌ به‌غداوه‌ به‌ مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانیانى شه‌ڕى داعش سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات
- شۆفێران ده‌توانن پاره‌ى سه‌رپێچییه‌كانیان به‌ قیست بده‌نه‌وه‌
- رۆژى هه‌ینى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- هه‌ده‌په‌ كاندیده‌كانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا ئاشكرا كرد
 * ئه‌حمه‌د تورك و ئه‌یهان بیلگه‌ن كاندیدى شاره‌وانى باكوورن

پ: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە