دەربارەی روودانی لافاو رونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / عێراق :: 24/01/2019‌ :: 6585‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشبینیکاری پێشکەوتووی كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات کە لەهەندێک ناوچە دەبێتەهۆی دروستبوونی لافاو.


سادق عەتیە، پێشبینیکاری پێشکەوتووی كه‌شوهه‌وا له‌ فڕۆکەخانەی بەسرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: پێشبینییەکان ئەوە دەردەخەن لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوی شەممەوە بارانبارین دەستپێدەکات.

باسی لەوەشکرد: لە شەوی دووشەممە 28ی کانونی دووەم بەهۆی بارانبارینەوە لە باکوری هەولێر و پارێزگای واسیت لافاو دروستدەبێت، هەروەها هەورە بروسکەش بوونی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: کە لە دوای ئەو شەپۆلەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە کەش نزیکدەبێتەوە لە کەشی بەهار بەجۆرێک لە ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما لەنێوان (25-27) پلەی سەدیدا دەبێت، لە ناوەڕاستی وڵاتیش لەنێوان (22-24)ی سەدی دەبێت و لە باکوری وڵاتیش (16-18)ی سەدی دەبێت.

ئا: چ. ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure