سندوقى ئەبوزەبى و بانکى ناوەندى پاکستان رێککەوتنێکیان واژۆکرد

هەواڵ / ئابوری :: 24/01/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سندوقى ئەبوزەبى بۆ گەشەسەندن و بانکى ناوەندى پاکستان رێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد، بەپێی ئەو رێککەوتنە دەبێت ئەو سندوقە سێ ملیار دۆلارى ئەمریکى بخاتەسەر ئەژمارى ئەو بانکە پاکستانییە، تاکو لە قەیرانی دارایی رزگارى بێت.


محەممەد سەیف، بەڕێوەبەرى گشتى ئەو سندوقە وتى: "بەپشتگیرى شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان سەرۆکى ئیمارات، ئەو رێکەوتننامەیەم لەگەڵ (تاریق باجوا) پارێزگاى بانکى ناوەندى پاکستان لە ئەبوزەبى ئیمزاکرد".

مەبەستیش لەو رێککەوتننامەیە، پاڵپشتیکردنى دەوڵەتى ئیماراتە بۆ بەهێزکردنى ئابورى پاکستان تاکو لەو قەیرانە داراییە رزگارى بێت کە تێیکەوتووە و لە سەرجەم سێکتەرەکاندا گەشەبکات.

لاى خۆشییەوە (تاریق باجوا) سوپاسى حکومەتى ئیماراتى کرد بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەى پێشکەش بە حکومەتى پاکستانی دەکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure