پارتی لەسەر دەنگدان بە کاندیدەکەی وەزارەتی داد خۆی یەکلایی کردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2019‌ :: 2629‌ جار بینراوە
ئەمشەو کاندیدەکە دەخرێتە دەنگدانەوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەندامێکی وەفدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغداد ئاشکرایکرد: پەرلەمانتارانی پارتی سەرپشک کراون بۆ دەنگدان بەکاندیدەکەی وەزارەتی داد، پێشبینیش دەکەین ئەگەر بەتەنها ئەرکان قادر کاندید بێت ئەوە تێپەڕێنرێت.

شاخەوان دەلۆیی پەرلەمانتاری پێشوو و ئەندامی وەفدی دانوستانکاری پارتی بەدواڕۆژی وت: "بۆ دەنگدان بەکاندیدەکەی وەزارەتی داد کە ئەمشەو دەخرێتە دەنگدانەوە پەرلەمانتارانی پارتی سەرپشک کراون دەنگی پێبدەن یاخود نا".

وتیشی: "پێش دانیشتنەکە کۆبونەوە لەنێوان فراکسیۆنەکان ئەنجام دەدرێت، ئەگەر بەتەنها ئەرکان قادر کاندید بێت ئەوە چاوەڕێ دەکەین تێپەڕێنرێت، ئەگەر زیاتر لەکاندیدێکیش هەبێت ئەوە دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کامیان باشترە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەو وەزارەتە شایستەی کوردە و هەر لەسەرەتایشەوە پارتی کاندیدی بۆ ئەو وەزارەتە نەبووە، پێشمان وایە کورد غەدری لێکراوە چونکە شایستەی چوار وەزارەتە بەڵام ناتەبایی و بەتەنها چونی کورد بۆ بەغدا وایکرد وەزارەتێکمان لەدەست بچێت و پێشبینیش دەکەم لەداهاتوودا دەستە سەربەخۆیەکانیشمان لەدەستبچێت.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure