سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا كێیه‌؟

هەواڵ / جیهان :: 23/01/2019‌ :: 2339‌ جار بینراوە
ۆلاندا له‌ ساڵی 2028دا ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئادام ئاركۆن كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ ساڵی 2045ه‌وه‌ گه‌ڕابێته‌وه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵێك رووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مساڵ روو ده‌ده‌ن.


ئادام له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ApexTV ده‌ڵێت: "له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 حاڵه‌تێكی زۆری بینینی ته‌نی نه‌ناسراوی ئاسمانی رووده‌دات و له‌ ساڵی 2020دا ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆر زیاد ده‌كات و رۆبۆت له‌ جیهاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و مشتومڕی زۆر دروست ده‌كات".

له‌ ساڵی 2028دا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ بوونه‌وه‌ره‌ نه‌ناسراوه‌كان له‌كوێوه‌ هاتوون و ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ نه‌هاتوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ داهاتوودا یه‌ك جۆر دراوی دیجیتاڵی ده‌بێت و چیتر پاره‌ی كاش نامێنێت.

ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌ داهاتوودا یۆلاندا كینگ ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ده‌بێته‌ باشترین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا. یۆلاندا نه‌وه‌ی مارتن لوسه‌ر كیگنی كوڕه‌ كه‌ چالاكی بواری مافی ئه‌فریقی-ئه‌مریكییه‌كانی ئه‌مریكا بوو". 

ئه‌م وته‌یه‌ی ئادام هاوشێوه‌ی وته‌كانی نوحه‌ كه‌ ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو له‌ ساڵی 2030 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش رایگه‌یاندبوو كه‌ یۆلاندا له‌ ساڵی 2028دا ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا. 

یۆلاندا له‌ ساڵی 2028 ده‌بێته‌ بیست ساڵان و ئه‌مه‌ش ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئه‌مریكادا كه‌ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ خوار 35 ساڵه‌وه‌ رێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌. به‌ڵام نوح ده‌ڵێت له‌ داهاتوودا ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ده‌ستوور هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان مافێكی زیاتریان هه‌بێت

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure