ناكۆكییەك ریسی ئیسلامییەكانی كردەوە بە خوری

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2019‌ :: 135‌ جار بینراوە
لە دواڕۆژەوە ئاگاداری مانشێتەکانی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکان ببە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 
-
ئەمڕۆ (نوێنەران) حكومەتی نوێ‌ و (بودجە) یەكلادەكاتەوە؟
- سەرەتای كۆتایی شەڕی ئەمریكا و بزووتنەوەی تالیبان ئەو دوژمندارییە چەند لەسەر ئەمریكا كەوتووە؟
- عومەر بەشیر واز لە كورسی دەسەڵات ناهێنێت
  * مانگێكە خۆپیشاندان لە سودان بەردەوامە
- بۆ یەكەمین جار لەسەرتاسەری عیراقدا ژنێكی كورد كاندیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (جێپەنجەی ژنی سەركردە)
- ژنە شاعیرێكی دەستڕەنگین چێشتخانەی خانمانی رۆژهەڵات دەكاتەوە
- وۆركشۆپێك دەربارەی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان

خەبات:
- شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان كۆبوونەوە
- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: هەولێر و بەغدا لیژنەی هەماهەنگیی سەربازی دروست دەكەن
- ئەمڕۆ ئەردۆغان و پوتین یەكەمین كۆبوونەوە لە ساڵی نوێدا ئەنجامدەدەن
- نیویۆرك تایمز: داعش دوای لێكدانەوەكەی عەبادی 1200 كردەی تیرۆریستی ئەنجامداوە
- فەریق جەبار یاوەر: یارمەتییەكانی هێزی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تائێستاش بەردەوامە
- بریتانیا ژمارەی فڕۆكە جەنگییەكانی لە عێراق و سووریا كەم دەكاتەوە
- هەدەپە كاندیدی بۆ سەرۆكایەتی 68 شارەوانیی دیكە ئاشكراكرد
- هەرێم كەمال ئاغا: هیچ پرۆژە یاسایەك بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئامادەنەكراوە
  * ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا گەیشتووەتە هەشت هەزار سەرباز
- لە گەرمیان 51 كەیسی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشە لێكراو تۆماركراوە
- پۆلیسی هەولێر: 6 تاوانبارمان بە چەكەوە دەستگیركرد
- یەكێتیی مامۆستایان: قوتابییە ئاوارەكان لەئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان
- زیاتر لە 1000 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە دهۆك تۆمار كراوە

ئاژانس:
- هەرێم 130 زیندانی رادەستی ئێران دەكاتەوە
- پێ‌دەچێت پەرلەمان متمانە لە سەعید كاكەیی وەربگرێتەوە
- پشكی كورد لە سوپا و دەزگا ئەمنییەكانی عێراق بۆ 1% دابەزیوە
- كەیسی بازرگانیكردن بە چەكی بانكییەوە بەر لێبووردنی گشتی كەوتووە
* 24 كەس دەستگیركرابوون و بازرگانییەكە نزیكەی دوو ملیار دینار بووە
- عێراق وەفدێك دەنێرێتە هەرێم
- هەوڵی دامەزراندنی دامەزراوەیەك بە ناوی مەرجەعییەت بۆ مەسعود بارزانی دەدرێت
  * لایەنە سیاسییەكان رەتی دەكەنەوە
- بزووتنەوە: یەكگرتوو رێككەوتنی نێوانمان پێشێل كرد
- ناكۆكییەك ریسی ئیسلامییەكانی كردەوە بە خوری
- پارتی داوایەكی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستێكی سیادی رەت دەكاتەوە
- سۆسیالیست لە هەولێر فەوجی سەربازی دەكاتەوە
- نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران: حزبی هەرێمی كوردستان نییە ئێران لەگەڵیدا پەیوەندیی نەبێت
- 374 ملیار دیناری گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە عێراق
- كورد دەتوانێت زیاتر لە 11 شارەوانیی توركیا بەرێتەوە
- كورد بە هاوپەیمانێتییەوە دەچێتە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا
- زۆرترین مین لە سلێمانییە
- نیو سەدەی دەوێت هەرێم لە مین پاك بكرێتەوە
- تەنووری قوڕ تاقانە پیشەكەی كەركوك
  *مێژووی دروستكردنی 170 ساڵە
- حكومەت 200 ملیۆن دۆلار قەرزاری بەڵێندەرانە
 * 70%یان مایەپووچ بوون .. ساڵی رابوردوو رۆژی رەشی بەڵێندەاران بوو

هاوڵاتی:
- ئامادەكاری دەكرێت بۆ دیداری نێوان بارزانی و بەرهەم ساڵح
- وتەبێژی سەرۆك كۆمار بۆ (هاوڵاتی): بەرهەم ساڵح كار دەكات ئەو بانكانە بێنە هەرێم كە قەرز بە هاوڵاتییان دەدەن
- وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە پێنج هەزار مامۆستای نوێ‌ هەیە
  * وەزیری پەروەردە بۆ هاوڵاتی: دامەزراندن بكرێتەوە ئەولەویەت بە دامەزراندنی مامۆستایان دەدرێت
- بۆ هەر پێشمەرگەیەك ملیۆنێك و 500 هەزار دینار لە بودجەدا خەمڵێنراوە
- ئەوانەی پزیشكەكەی سلێمانییان برینداركرد دەستگیر نەكراون
- یوتیوبەكەی كەلار .. پیاوێك ماوەی 40 ساڵە زیاتر لە 7 هەزار گۆرانی لەنێو كاسێت و سی دی-دا پاراستووە، لە كۆڕەویشدا لەگەڵ خۆی بردوونی بۆ ئێران
- بۆ یەكەم جار فستیڤاڵی مۆد و جلوبەرگی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت
- كچە دەرهێنەرێكی مەهابادی چیرۆكی 7 كچە كوردی ئێزدی دەكاتە فیلم
- لەپای ماندوبوونەكانی پەیكەرێك بۆ دكتۆر جەمال ئەحمەد دروستدەكرێت
- گەلەری زاموا پێشانگایەك بۆ ماوەی سێ‌ مانگ دەكاتەوە

هەولێر:
- لە پیرمام كۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان بەڕێوەچوو
- پێشمەرگە و هاوپەیمانان: جموجۆڵی چەكدارانی داعش زیادی كردووە
- فراكسیۆنە كوردستانییەكان: هەموو هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەخەینە گەڕ
- بە هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەكان جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان عێراق و هەرێم زیاد دەبێت
  *تا 15ی مانگی داهاتوو دەبێت تەواوی خاڵە گومرگییەكان هەڵبگیرێن
- بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان: 397 كەس فەرمانی گرتنیان هەیە و نەگیراون
- كورد دژی دەركردنی هەر پرۆژە یاسایەكە بۆ دەرچوونی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق

وشە:
- هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی سەرۆكایەتییەكانی كوردستان چڕ دەكرێتەوە
- حەشدی شەعبی مانگانە 50 هەزار دینار سەرانە لە دوكاندارانی كەركوك وەردەگرێت
- شارەزایان: پێویستە حكومەتی داهاتوو ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانە بگۆڕێ‌ كە زیاتر لە پێنج ساڵە لە پۆستەكانیانن
- هەڵمەتی كۆنترۆڵكردنی دیاردەی چەكداری رادەگەیەنرێت 
  * لایەنە پەیوەندارەكان: وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێ‌ چەك كۆنترۆڵ بكات
- حكومەتی عێراق پشتی لە كاكەییەكان كرد
- حكومەتی هەرێم ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دینار بەكرێ‌ دەدات
  *حزبەكان سەدان باڵەخانەی حكومەتیان داگیر كردووە و نایگێڕنەوە
- كچێكی دهۆكی 50 هەلی كار بۆ گەنجان دابین دەكات
- مێزەكانی بەردەم قەڵام بوونەتە مایەی سەرئێشە بۆ دوكاندار و رێبواران
 * قایمقامیەتی هەولێر: سەرجەم مێزەكان نایاسایین و لەداهاتوودا لادەبرێن

پ: ک .س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure