کەرکوک: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەدەروازەی ناحیەی ریاز تەقیەوە

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە
لە دوای ساڵی 2016ەوە ئەمە یەکەمجارە تەقینەوەی لەو شێوەیە ڕووبدات

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەدەروازەی ناحیەی ریازی قەزای حەویجە لە باشوری کەرکوک بەهێزە ئەمنیەکاندا تەقیەوە.


ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی کانونی دووەم بە دواڕۆژی وت: "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبازگەی هێزە ئەمنیەکاندا لەدەروازەی ناحیەی ریاز تەقیوەتەوە".

وتیشی: "پێش تەقینەوەکە بە 15 خولەک لەبازگەکە بوم و بەرەو قەزای حەویجە گەڕامەوە".

ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى كوژرانى پۆلیسێك و برینداربوونى سیانى تر كه‌ سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌ هێزه‌كانى پۆلیسى ئیتیحادین.

لەساڵی 2017 دوای ئازادکردنی قەزای حەویجە و ناحیەکانی دەوروبەری ئەمە یەکەمجارە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەباشوری کەرکوک دەتەقێتەوە.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە