ژمارەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتێک هاککراوە و لەڕێگەیەوە داوای پارە لەخەڵک کراوە

هەواڵ / جیهان :: 23/01/2019‌ :: 152‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ 22ی کانونی دووەمی 2019 وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ئاشکرایکرد: کە ژمارەی تەلەفونی تایبەت بە وەزارەتەکە هاککراوە و لەڕێیەوە چەندین پەیوەندی کراوە بۆ پارەکێشانەوە لە خەڵکی و ناردنی بۆ لایەنێکی نادیار.

وەزارەتەکە روونیکردەوە: کە ئەم هاکەرانە بەناوی وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان بەو کەسانەوە کردووە کە پێشتر بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناویان تۆمارکردووە و داوایان لێدەکەن پارە بنێرنە هەژماری چەند زانکۆیەکی خەیاڵی بە بیانووی ئەوەی پاش گەیشتنی پارەکە داواکاری بڕوانامەکەیان واژۆدەکەن.

وەزارەتەکە بانگهێشتی بۆ ئەوەکردوە: کە خەڵکی وریابن و ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵانەبن و مامەڵە لەگەڵ هیچ کەس و ژمارەیەکی نەناسراو نەکەن، ئاماژەیان بەوەشدا هەندێ بەرنامە هەیە لە توانایدایە ژمارەی خەڵکی تر بۆ ئەم مەبەستە خراپانە بەکاربهێنێت.

ئەمە یەکەمجار نیە دەزگا رەسمییەکانی کوەیت هاک بکرێت و مانگی (شوبات)ی پێشوو کەسێک ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆی کوەیتی هاککرد، بەڵام دواتر توانییان ماڵپەڕەکە بەدەستبهێننەوە بەبێ ئەوەی زیان بە زانیارییەکانیان بگات.

وەرگیڕان: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە