رۆژنامه‌نوسان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی داواكاری گشتی ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2019‌ :: 158‌ جار بینراوە
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی رۆژنامەنوسان و سەندیکا

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
لەبەرامبەر بەردەوامبوونی دادگاکان لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر رۆژنامەنوسان بەیاسای سزادانی عێراقی و پەراوێزخستنی یاسای کاری رۆژنامەنوسی، 87 رۆژنامەنوس له‌ هه‌رێمی كوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی دادگاكانی هه‌رێم و سەندیکای رۆژنامەنوسان و داواكاری گشتی ده‌كه‌ن.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2019 پارێزەری خۆبه‌خش گۆران دیبەگەیی وەک پارێزەری خۆخشی رۆژنامەنوسان و حاكم ئازاد حه‌مه‌دئه‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: ده‌بێت رۆژنامەنوسان لەسەر بابەتە میدیایی و بەدواداچونە رۆژنامەوانییەکان به‌پێی یاسای ژمارە 35ی کاری رۆژنامەنووسی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە تاوەکو ئێستا رۆژنامەنوسان بەیاسای سزادانی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و دەستگیردەکرێن.

پارێزەری خۆبه‌خش گۆران دیبەگەیی وەک پارێزەری خۆبەخشی رۆژنامەنوسان وتی: "ئەمڕۆ بەناوی 87 رۆژنامەنوسەوە یاداشتێکمان داوە بە بەسەندیکای رۆژنامەنوسان، تاوەکو بۆ پاراستنی شکۆی سەندیکا و جێبەجێکردنی ئەرکی بەرپرسیارێتی پاراستنی مافی رۆژنامەنوسان، فشار بخەنەسەر ئەنجومەنی دادوەری، بۆ ئەوەی کاتێک رۆژنامەنوسان تۆمەتبار دەکرێن لەسەر پیشەکەیان، لەدەرەوەی یاسای کاری رۆژنامەنوسی مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت".

لای خۆشییه‌وه‌ نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كه‌ دادگاكان بۆیان نییه‌ به‌بی ئاماده‌بوونی سه‌ندیكا رۆژنامه‌نوسان دادگایی بكه‌ن، بۆیه‌ له‌مه‌ودوا هاوشان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكرێت، هه‌موو رێكاره‌ مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر و خۆپیشاندانیش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ دادگاكانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌ و پێیانڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ رۆژنامه‌نوسان مافی خۆیانه‌ زانیاری بده‌نه‌ خه‌ڵك و ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ش رۆژنامه‌نوس دادگایی بكرێت. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure