كاتی گەیشتنی یەكەم فڕۆكە لەتوركیاوە بۆ سلێمانی ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2019‌ :: 574‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
كاتژمێر 12.05 خولەكی بەرەبەیانی 26ی کانونی دووەمی 2019 یەكەم گەشت لەشاری ئیستانبوڵی توركیاوە دەگاتە فڕۆكەخانەی سلێمانی.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: كاتژمێر 12.05 خولەكی بەرەبەیانی شەممە، یەكەم فڕۆكە لەشاری ئیستانبوڵی توركیاوە دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و دوای كاتژمێر 3ی بەرەبەیانیش هەمان فڕۆكە لە سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە توركیا.

ئەمڕۆ جاهید تورهان، وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاند، رۆژی 25ی کانونی دووەمی  2019 گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure