نرخى دراوه‌كانى به‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 23/01/2019‌ :: 1065‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 23ی کانونی دووەمی 2019 له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار  به‌جێگیریی مایه‌وه‌  و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ گۆرانكارى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێش له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هه‌مان نرخ بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 900 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 750 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 500 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 750 دینار بوو.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 900 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 750 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 450 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 750 دینار بوو.

 

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure