توركیا به‌ ره‌سمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی لەگەڵ سلێمانی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 23/01/2019‌ :: 1380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند رۆژی هه‌ینی 25ی كانونی دووه‌می 2019 گه‌شته‌كانی نێوان توركیا - سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

 

جاهیت تورهان، وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگەیاندوە: کە لە رۆژی 25ی کانونی دووەمی 2019وە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکەنەوە و هەفتانە حەوت گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئیستانبوڵ و سلێمانیدا ئەنجامدەدرێت.

هاوکات شه‌وی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگەی سلێمانی كۆمپانیای (توركیش ئێرلاین) بە دواڕۆژی راگه‌یاندبوو: ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه‌ گەشت لە توركیاوە بۆ سلێمانی خراوەتە سیستمەوە و بڕیاریشە رۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو 26ى كانونى دووه‌م، یەكەم گەشت لە شاری ئیستانبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكات و هەمان رۆژیش گەشت لە سلێمانییەوە بۆ توركیا ئەنجامبدرێت.

به‌ڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی کانونی دووەمی 2018، جاهید تۆرهان وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه‌: رۆژی هه‌ینی 25ی كانونی دووه‌م یه‌كه‌م گه‌شتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.

بەهۆی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە لە ئێوارەی رۆژی 29ی ئەیلولی 2017وە گەشتی فڕۆكه‌وانی سلێمانی- توركیا وەستاوە.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure