وادەی دابەشکردنی دووەم بەرمیلی نەوت لەسلێمانی دیاریکرا

هەواڵ / ئابوری :: 23/01/2019‌ :: 7104‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
وابڕیارە لەسەرەتای مانگی شوباتەوە پێدانی دووەم بەرمیلی نەوت بە هاووڵاتیان لەناو شاری سلێمانی دەستپێبکاتەوە.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان  لەشاری سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "دابه‌شكردنى به‌رميلى دووه‌م له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى يه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌ دوره‌ ده‌سته‌كانه‌وه‌ و زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ به‌شه‌نه‌وتى دووه‌ميان وه‌رگرتوه‌".

وتیشی: "ھەریەکە لە قه‌زاکانى پێنجوێن، ماوه‌ت، شارباژێڕ، پشده‌ر، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بەرمیلی دووەمیان وەرگرتووە و دابه‌شكردن له‌ ناوچەکانی‌ رانيه‌، دووكان، سەيدسادق و چه‌مچه‌ماڵ بەردەوامە".

سه‌باره‌ت به‌ ناوشارى سلێمانى، بەڕێوەبەری بەرھەمە نەوتییەکانی سلێمانی رایگەیاند: "له‌ئێستادا نه‌وت ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌شه‌ نه‌وتى يه‌كه‌ميان وه‌رنه‌گرتووه‌، ره‌نگه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتدا  له‌ بنكه‌ى يه‌كه‌وه‌ ده‌ستبكه‌يه‌نه‌وه‌ به‌دابه‌شكردن، ئه‌گه‌ر هيچ پێشهاتێكى نه‌خوازراو روونه‌دات".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure