عه‌سائیب له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / عێراق :: 23/01/2019‌ :: 316‌ جار بینراوە
چه‌كدارێكی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق

دواڕۆژ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سادقون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ر به‌ گروپی میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌هه‌ندێك له‌پارێزگاكان جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به‌ جوڵه‌ كردووه‌.


حه‌سه‌ن سالم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سادقون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ر به‌ گروپی میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: هه‌وڵێكی زۆر له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ده‌رچواندنی یاسایه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌: هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق بێزارمان ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌كان ده‌وروژێنن.

و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure