بوومه‌له‌رزه‌ پارێزگایەکی هه‌رێمی هه‌ژاند

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 17451‌ جار بینراوە

تاگ :: بومەلەرزە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ كاتژمێر 7:25 خوله‌كى ئەمشەو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای دهۆكی داوه‌ و هاووڵاتیان هه‌ستیانپێكردووه‌.


به‌پێی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌م، كاتژمێر 7:25:33 به‌ دووری 8 كم له‌ شارۆچكه‌ی سێمێل بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ 3.8 پله‌ی رێخته‌ر له‌ قوڵایی 5 كم روویداوه‌.

ده‌شڵێت: "له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بووه‌".

ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 6ى كانونی دووه‌م بومه‌له‌زه‌یه‌ك به‌ گوڕى شه‌ش پله‌ به‌پێوه‌رى رێخته‌ر هه‌رێمى كوردستانى هه‌ژاند كه‌ چه‌قه‌كه‌ى له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بوو.  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسی له‌ راگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ رایگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌زه‌كه‌ به‌ قوڵی 10 كیلۆمه‌تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی هه‌رێم كوردستان بووه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم هه‌ستیپێكراوه‌.

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure