كاتی یەكەم گەشتی سلێمانی- توركیا ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 22/01/2019‌ :: 1718‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
وا بڕیارە رۆژی شەممەى داهاتوو یەكەم گەشتی نێودەوڵەتی لەشاری ئەستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكات.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نووسینگەی سلێمانی كۆمپانیای (توركیش ئێرلاین) بە دواڕۆژ دراون، ئێوارەی ئەمڕۆ گەشت لە توركیاوە بۆ سلێمانی خراوەتە سیستەمەوە و بڕیاریشە رۆژی شه‌ممه‌ى داهاتوو 26ى كانونى دووه‌م، یەكەم گەشت لە شاری ئەستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكات و هەمان رۆژیش گەشت لە سلێمانییەوە بۆ توركیا ئەنجام دەدرێت.

بەهۆی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانەوە لە ئێوارەی رۆژی 29-9-2017ەوە گەشتی سلێمانی- توركیا وەستاوە.

هەفتەی رابردوو كۆمپانیای توركیش ئێرلاین سەردانی فڕۆكەخانەی سلێمانییان كرد و رایانگەیاند رۆژی 24-1-2019 گەشتەكان دەستپێدەكاتەوە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure